پێداچوونەوە بە لیستی موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن
چاودێری دارایی عێراق چه‌ند وه‌زاره‌تێكی هه‌رێمی به‌سه‌ركرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنەیەکی دیوانى چاودێری دارایی عێراق به‌مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه به لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستانه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆكه چه‌ند وه‌زاره‌تێكی به‌سه‌ركرده‌وه.
لیژنه‌كه، چه‌ند رۆژێكه له هه‌ولێرن و دوێمێش له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی هه‌رێم كۆبوونه‌وه و دواتر بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی چاودێری دارایی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگیان بكات له‌و ئه‌ركه‌ى له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه.
بەگوێرەی دوایین رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، چەند لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێناوە، بۆ پێداچوونه‌وه به پرسی موچه و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه به گشتى.
سوبحی مستەفا، بەڕێوەبەری خانەنشینی یەکی هەولێر بە 964ـى رایگەیاند، ئه‌مڕۆ ئه‌م لیژنه‌یه سه‌ردانى كردوون داوای لیستی موچەی مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵیان لێكردوون.
وتیشی “هەموو هاوكاریی و ئاسانکارییەکمان بۆ ئه‌م لیژنه‌یه كردووه”.
لیژنه‌كه، سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و شه‌هیدان و بەرێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمیان كردووه و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى 964 دەستیان بە پێداچوونەوە بە لیستی مووچەخۆرانی وه‌زاره‌ته‌كان كردووه.
ئاوات جەناب نوری ، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم له‌كاتى پێشوازى له لیژنه‌كه‌ى به‌غدا رایگه‌یاندبوو كه بۆ وردبینی و بەدواداچوونی داتا و زانیارییەکانی مووچەخۆران هاوکاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ن.
به پێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە تایبەتە بە وردبینی لە ژمارە و داتای مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بڕی مووچەکانیان، بڕیاره ئه‌و لیژنه‌یه دوای تەواوکردنی کارەکانیان راپۆرتی خۆیان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران بكه‌ن.