رۆناڵدۆ تا 2030 له سعوودیه ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه جیهانییه‌كان، ورده‌كاریی رێككه‌وتنی نێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ناوداری پۆرتوگالی و یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیان ئاشكرا كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی كانوونی یه‌كه‌م، رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشكرای كرد، گرێبەستی نێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆ و یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو دەبێت وەک یاریزانێک، هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ ده‌بێته باڵیۆزی فایلی هاوبەشی نێوان سعوودیە، میسر و یۆنان بە مەبەستی میوانداریکردنی مۆندیالی 2030.
هەروەها لە رێککەوتنەکەدا هاتووە، یانه‌ی نه‌سڕ پێویسته سێ یاریزانی پیشه‌گه‌ری خۆی دووربخاته‌وه، بۆ ئەوەی هیچ سەرپێچییەک له خەرجییە داراییەکان نەکات، بۆیه هەریەک لە بێتی مارتینێزی ئەرجەنتینی و جەلالەدین مەشاریبۆڤی ئۆزبەکستانی دوو له‌و یاریزانانه‌ن، كه یانه سعوودیه‌كه دووریان ده‌خاته‌وه.
ڕۆژنامەی مارکا قۆناغەکانی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا ڕوونکردەوە، چونکە ئەلنەسر لە 23ی ئەم مانگە پێشنیاری وەسوەسەئامێزی خۆی پێشکەش کرد، ڕێککەوتنەکەش لە 5ی کانونی یەکەمەوە دەستیپێکرد، پێش ئەوەی ڕایبگەیەنێت کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێشتر بڕیاریداوە بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لە سعودیە یاری بکات .
وە ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، هەرچەندە ڕۆناڵدۆ ئاگاداری ڕێککەوتنەکە بووە، بەڵام پێش واژۆکردنی فەرمی داوای جیاوازی کاتیی کردووە.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، یانه‌ی نەسر و رۆناڵدۆ رێککەوتنەکەیان تەواو کردووە و یاریزانەکە کۆتایی بە ژیانی تۆپی پێی خۆی له سعوودیه ده‌هێنێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە دەکات، کە تا هاوینی 2025 لەگەڵیدا یاریی دەکات، تا دەگاتە تەمەنی ٤٠ ساڵی، دواتر وه‌ك باڵیۆزی دۆسیه‌ی سعوودیه، میسر و یۆنان بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2030 كار ده‌كات.
مووچه‌ی ساڵانه‌ی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ 200 ملیۆن یۆرۆ نابێت
ئاس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، مووچه‌ی ساڵانه‌ی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ 200 ملیۆن یۆرۆ نابێت، وه‌ك به‌م دواییه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاشكراشی كردووه كریستیانۆ هه‌ر درێسی ژماره 7 ده‌پۆشێت و ته‌نیا رێككه‌وتنی فه‌رمی له‌م باره‌یه‌وه ماوه.
رۆناڵدۆ كه ئێستا ته‌مه‌نی 37 ساڵه، پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیالی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به رێككه‌وتنی هه‌ردوولا هه‌ڵوه‌شایه‌وه.