ئەو سیستمەی نەیتوانی هیچ بۆ ئیسرائیل بکات
چۆن ئیسرائیل بە پارەی عێراق گومەزی ئاسنینی بونیادنا؟
964+
ژوری هەواڵ
هەموومان ئەم چەند رۆژە ناوی گومەزی ئاسنینی ئیسرائیلمان بیستووە، ئەو سیستەمە پێشکەوتووەی کە رۆکێت و فڕۆکە دەناسێتەوە و هەر لە ئاسمان دەیتەقێنێتەوە، بەهۆیەوە کەمترینیان دەگاتە سەر خاکەکەی، بەڵام تائێستا ئەوەتان زانیوە کە ئەم سیستەمە بە پارەی عێراق بنیادنراوە.
رۆژی 18.1.1991 یەک رۆژ دوای هێرشی هاوپەیمانان بۆ سەر عێراق لە پاش شەڕی کوەیت، سەدام فەرمانیدا 39 موشەکی سکۆد ئاڕاستەی ئیسرائیل بکەن، موشەکەکان گەیشتنە تەلئەبیب و مینا و حەیفا و بەهۆیەوە 14 ئیسرائیلی کوژران.
عێراق شانازی گەورەی بەو هێرشەوە دەکرد و دەیوت گەورەترین گورزمان لە ئیسرائیل وەشاندووە، بەڵام ئەوەی نەزانراوە ئەوەیە دواتر ئیسرائیل لە بەرامبەر هەر موشەکێکدا بڕی 10 ملیار دۆلاری وەک قەرەبوو لە عێراق وەرگرتووە و هەر بەو پارەیەش سیستەمەکەی خۆی بنیادناوە کە ئێستا لە موشەک دەیپارێزێت.
عەبدولقادر عوبەیدی وەزیری پێشووتری بەرگری عێراق لەسەردەمی کابینەکەی نوری مالیکی لە ڤیدیۆیەکدا وردەکاری ئەمە باس دەکات، عوبەیدی پێشتر سکرتێری یەکەمی عەدنان خەیروڵای خاڵۆزای سەدام و وەزیری بەرگری ئەو دەمەی عێراق بووە، دواتریش ئاگاداری زۆر وردەکاری بووە.