ئاردی سفریشی لەگەڵ دەبێت
داوا دەکرێت لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگانە خواردنەکانی بەیانیان دابەش بکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
پێشنیارێک لەبەردەم وەزارەتی بازرگانی عێراقە کە مادەکانی چا، شیر و پەنیر زیاد بکرێن و ئەوانەش پاکێجێکی لێکجیانەکراوەی نانی بەیانیانن.
پێشنیارەکە هێشتا نەبووەتە بڕیار بۆ جێبەجێکردنی و هاوکات ئاردی سفریشی لەگەڵدایە.
ئێستا مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە بریتین لە؛ برنج، دۆشاوی تەماتە، شەکر، رۆنی شل، نیسک یان فاسۆلیا، لەتکەنۆک و ئارد.
شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، زیادکردنی ئەو مادانە پێشنیارە و کراوە و تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی، “پێشتریش چەند جارێک پێشنیار بۆ زیادکردنی مادەکانی بەشەخۆراک کراوە و رەزامەندی لەسەر دراوە و رەنگە بۆ ئەمجارەشیان وابێت و ئەو مادانە زیاد بکرێن”.
لە ئێستادا بەشەخۆراکی مانگی حەوت لە هەرێمی کوردستان دابەش کراوە و چاوەڕوان دەکرێت بەم زوانە هی مانگی هەشتیش دەستپێبکات.