ئیسرائیل دەڵێت بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە سەرو 600 کەسیان کوژراون
370ش لە غەزە
ئیسرائیل: سەروو 600 کەسمان کوژراون
964+
ژووری هەواڵ
شەڕە خوێناوییەکەی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و بە قسەی بەرپرسانی تەلئەبیب بێت، تا ئێستا سەرو 600 ئیسرائیلی کوژراون.
بە قسەی بەرپرسانی غەزەش بێت، تا ئێستا 370 فەڵەستینی کوژراون.
ئەمە جگە لە برینداربوونی سەرو سێ هەزار کەس لە هەردوولا.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ لە ئەسکەندەریەی میسر، ئەفسەرێکی پۆلیس هێرشی کردووەتە سەر گەشتیارە ئیسرائیلیەکان و دووانی لێکوشتوون.
هەردوولا بەردەوامن لەسەر هێرشەکانیان، بە تایبەت ئیسرائیل، چەک و جبەخانە و هەمەر و دەبابەی بەرەو غەزە رەوانە کردووە و لە ئاسمانیشەوە زوو زوو موشەکبارانی دەکات و باڵەخانەکان تەختی زەوی دەکات.