جیرۆ گۆڵپارێزی میلان بوو. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
یارییەکەیان بردەوە
ڤیدیۆ: ئه‌و شه‌وه‌ی جیرۆ گۆڵپارێز بوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئۆلیڤیێ جیرۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی میلان، شه‌وی رابردوو له بری هێرشبردن له پێنج خوله‌كی كۆتایی یاریی میلان و جێنوا له خولی ئیتالیا، بووه گۆڵپارێز، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مایك ماینانی گۆڵپارێزی تیپه‌كه به كارتی سوور ده‌ركرا.
راهێنه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی كۆتایی هاتبوو، بۆیه جیرۆ به ناچاری بووه گۆڵپارێز و توانیشی له‌و چه‌ند خوله‌كه‌ی كۆتایی یارییه‌كه، پارێزگاری له گۆڵی تیپه‌كه‌ی بكات، كه به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ یارییه‌كه‌یان برده‌وه و میلان به 21 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می خولی ئیتالیای گرتووه.
ئه‌مڕۆش ئه‌كاونتی فه‌رمی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له تۆڕی ئێكس، بۆ خۆشی و گاڵته وێنه‌ی جیرۆیان له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزه‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه داناوه نووسیویانه، پێویسته لیستی گۆڵپارێزه‌كان نوێ بكه‌ینه‌وه.
