هێلکەی تورکی لە زاخۆ. وێنە :964
هۆکار چییە؟
دیسان هێلكه گران بوو
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
نرخی هێلكه له بازاڕه‌كانی كوردستان گران بووه، له هه‌ندێك شوێندا هه‌ر كارتۆنێك بڕی 13 تا 14 هه‌زار دیناری هاتووه‌ته‌سه‌ر.
964 زانیاریی ئه‌وه‌ی وه‌رگرت، دوو رۆژە نرخی هێڵکە به جۆرێك گران بووه، كه هه‌ر كارتۆنێك 13 -14 هه‌زار دیناری چووەتە سەر، ئه‌مه بۆ ئه‌و هێلكه‌یه‌ی له توركیاوه دێت، پێشتر كارتۆنی به 55 هه‌زار بوو، ئێستا به 68 هه‌زاره، هێڵكه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆییش كارتۆنی له 56 هه‌زاره‌وه بۆ 69 هه‌زار به‌رزبووه‌ته‌وه.
یونس مستەفا، خاوەن فروشگایه‌کی بەرهەمی سپیاتییە له زاخۆ، بە 964ی وت: رۆژ دوای رۆژ نرخی بەرهەمی خۆراک گرانتر ده‌بێت و ئێمە تووشی زەرەر و زیان دەبین، ئێمە ناتوانین دوو رۆژ بە نرخێک بفرۆشین و دوو رۆژی دواتر نرخێکی دیكه لەسەر به‌رهه‌مه‌كان دابنێین.
وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی بازاڕ بە 964 راگەیاند: ئاگادارین لەسەر ئەم گرانبوونە و نەک تەنیا هێڵکە، بەڵکو مریشکیش گران بووە، هۆکارەکەی گرانبوونی دۆلارە و ئێمە چاودێریی بازاڕ دەکەین، هەر کە دۆلار دابەزێت، دەبێت یەکسەر نرخی خۆراکیش دابەزێت، هه‌ر كه‌سێكیش بارودۆخه‌كه به ده‌رفه‌ت بزانێت و قۆرخكاری بكات، سزای ده‌ده‌ین.
وتیشی، ئێستا هاورده‌كردنی هێڵکە بۆ ناوخوی هەرێم لە تورکیاوه کەمبووتەوە، بۆیە ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ گرانبوونی
ئەمە لە کاتێکدایە بەرزی و نزمیی نرخی دۆلار، رۆژانە کاریگەری لەسەر نرخی کەرەستەی بازاڕ داده‌نێت و دوکاندارانیش بە پێی بەرزی و نزمی نرخی دۆلار نرخ له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیان داده‌نێن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا