گرافیك: 964+
بەراورد بە مانگی رابردوو کەمیکردووە
لە سلێمانی رۆژانه 38 كه‌س چاره‌سه‌رى نەخۆشی شەکرەیان وه‌رگرتووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تەندروستی سلێمانی ده‌ڵێت، ته‌نیا له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا زیاتر له هه‌زار تووشبووی نه‌خۆشی شه‌كره له‌شاره‌كه‌یاندا ناویان تۆمار كراوە، به‌راورد به مانگى ئابی رابردووش رێژه‌ى سه‌ردانیكاران و چاره‌سه‌ركردنیان له سلێمانى كه‌می كردووه.
بەپێی نوێترین ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی رۆژانى 1.9.2023 تاوه‌كو 30.9.2023 لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان لە شاری سلێمانی هەزار و 153 نەخۆشی شەكرە سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ده‌شڵێت “21 نەخۆشیان ئاوارەكانی عێراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی ناو سلێمانی بوون”.
ئەو نەخۆشانەی سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە 614 نەخۆشیان لە رەگەزی نێر بوون و 918 نەخۆشیان لە رەگەزی مێ بوون.
ئه‌وانه‌شی له سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان بینراون 331 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵییەوە بوون، 915 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بوون.
271 نەخۆشیش تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 44 ساڵیدا بوون و 15 نەخۆش تەمەنیان لە خوار 20 ساڵییەوە بوون.
هه‌ر بەپێی ئامارێكی پێشتری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی مانگی ئابی رابردوو، دوو هه‌زار و 469 نه‌خۆش لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، له‌ناو ئه‌و توشبووانه‌دا 61 نەخۆشیان ئاوارەكانی عێراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.