جامی كه‌نداو له هه‌ولێره
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
كه‌ژاوه‌ی نمایشی جامی كه‌نداوی 25 له تۆپی پێ گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاره سه‌ردانی چه‌ند شارێكی دیكه‌ی كوردستان بكات.
كه‌ژاوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی كانوونی یه‌كه‌م، به ناو بازاڕ و به‌رده‌م قه‌ڵا و ناوچه‌ی ئیمپایه‌ردا گه‌شتی كرد و هاوڵاتیان و گه‌شتیاران وێنه و ڤیدیۆی یادگاریان له ته‌كیدا گرت، هه‌روه‌ها هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر و گرووپی ئه‌سپسواری به‌شدارییان له‌گه‌ڵدا كردن.
كۆپییه‌كی بچووكی جامی كه‌نداو له تۆپی پێ، له‌سه‌ر پاسێكی داری مۆدیل كۆن و كلاسیكی، كه له به‌سڕه دروست كراوه، گه‌شته‌كه‌ی له به‌سڕه‌ی باشووری عێراق ده‌ستپێكردووه و ئه‌مڕۆ گه‌یشته هه‌ولێر.
نه‌ریمان ساڵحی، كه میدیاكاره و پێشكه‌شكاری پرۆگرامی گه‌شتی جامی كه‌نداوه له عێراق، به 964+ وت: “كاره‌كه خۆبه‌خشانه‌یه و په‌یوه‌ندی به هیچ ده‌زگه و دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه، بیرۆكه و جێبه‌جێكردن و خه‌رجییه‌كه‌شی له ئه‌ستۆی عیسام جه‌عفه‌ره، كه كه‌سایه‌تییه‌كی شاری به‌سڕه‌یه.
وتیشی: “له به‌سڕه‌وه ده‌ستمان پێكرد، به چه‌ند شارێكی وه‌ك ناسڕیه، زیقار، هیت، فه‌لوجه، به‌غدا، رومادی و موسڵدا هاتووین و ئه‌مڕۆش له هه‌ولێرین، ئه‌گه‌ر كات به‌رده‌ست بێت، شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش به‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه.
رێكخه‌رانی ئه‌م كه‌ژاوه‌یه هیچ هاوئاهه‌نگییه‌كیان له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و لیژنه‌ی رێكخستنی جامی كه‌نداوی 25 نه‌كردووه.
نه‌ریما ساڵحی وتی: له‌گه‌ڵ پارێزگا و ده‌زگه‌كانی وه‌رزش و لاوانی شاره‌كان هاوئاهه‌نگی ده‌كه‌ین، كاتی سه‌ردانی شاره‌كان ده‌كه‌ین”.
كه‌ژاوه‌كه له سێ ئۆتۆمبێل پێكهاتووه، به‌ڵام له هه‌ر شارێكدا كه‌ژاوه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت و هانده‌رانی وه‌رزشی و هاوڵاتیان ده‌چنه ریزیانه‌وه و له‌گه‌ڵیاندا به شاره‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
“به‌رنامه‌كه وایه كه ده‌گه‌ڕینه‌وه به‌سڕه، پێشوازییه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌مان لێ بكرێت و ئاهه‌نگێك رێك بخرێت” نه‌ریمان ساڵحی وای وت.
سه‌باره‌ت به په‌یامی كاره‌كه‌یان، ساڵحی وتی: “په‌یامی كه‌ژاوه‌كه و گه‌ڕان به شاره‌كان، په‌یامی خۆشه‌ویستی و ته‌باییه له نێو هه‌موو خه‌ڵكی عێراق به هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته و چین و توێژه جیاوازه‌كان، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بگه‌یه‌نین، كه عێراق ئارام و پارێزراوه”.
ئه‌ركان ته‌قی، ئه‌ندامێكی دیكه‌ی كه‌ژاوه‌كه‌یه، ئه‌ویش میدیاكاره و بۆ 964+ زانیارییه‌كی سه‌یری ئاشكرا كرد “له هه‌ر شارێك چه‌نگێك گڵ (خۆڵ) له شوێنه دێرین و كلتورییه‌كان له تووره‌گه‌یه‌كدا هه‌ڵده‌گرین و ده‌یبه‌ینه‌وه بۆ به‌سڕه”.
جامی كه‌نداوی 25 له تۆپی پێ، بڕیاره له شه‌شی كانوونی دووه‌می ساڵی نوێ له شاری به‌سڕه به به‌شداریی هه‌شت هه‌ڵبژارده ده‌ستپێبكات، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1979ـیه‌وه یه‌كه‌مجاره عێراق میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بكات.