جێگرەوەی کێیە؟

باس له‌ دوورخستنه‌وه‌ی خۆزێ مۆرینیۆ ده‌كرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا هەواڵەکان سەبارەت بە دوورخستنه‌وه‌ی خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پۆرتوگالی له‌ مه‌شقی یانه‌ی رۆمای ئیتالی زۆر زیاد بووه‌.

بڕیارە سبه‌ی یەکشەممە، یانەی رۆما لە گەڕی هەشتەمی خولی ئیتالیا لە ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی كالیاری ببێته‌وه‌.

رۆژنامەی کۆریێر دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە ژمارەکەی ئه‌مڕۆیدا هەواڵێکی شۆکهێنه‌ری بڵاوکردەوە و تێیدا دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، خاوەنی یانەی ڕۆما بڕیاری داوه‌ مۆرینیۆ لە پۆستەکەی دووربخاتەوە ئەگەر بە کالیاری بدۆڕێن.
سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، رۆما جێگره‌وه‌ی مۆرینیۆی دیاریكردووه‌، كه‌ هانزی فیلیكی راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیایه‌.

به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵی ئیتالیا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ رۆما نیازی دوورخستنه‌وه‌ی سپێشه‌ڵ وه‌نی هه‌بێت و په‌یوه‌ندیشیان به‌ فلیكه‌وه‌ نه‌كردووه‌.

رۆما ئه‌مڕۆ یاریی هه‌یه‌ و مۆرینیۆ پلانه‌كانی ده‌گۆ...

رۆما ئه‌مڕۆ یاریی هه‌یه‌ و مۆرینیۆ پلانه‌كانی ده‌گۆڕێت