پەیامی هەیە

مێسی گه‌ڕایه‌وه‌


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی گەڕایەوە مەشق و راهێنانەکانی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامیی ئه‌مریكی، دوای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە لە چوار یاری رابردووی تیپەکەیدا بەشداری نەکرد.

سەرەڕای لاوازی هیواکان بۆ بەدەستهێنانی جێگایەک لە لیستی ئەو تیپانەی کە لە پلەی ئۆفدا یاری دەکەن، مێسی هەوڵدەدات لە سێ یارییەکەی دیکەی ئەم وەرزەدا هاوکاری هاوڕێکانی بکات، بەو پێیەی دەزانێت جیاوازی نێوان ئینتەر میامی و مۆنتریال کە لە پلەی نۆیەمدایە لە ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا پێنج خاڵە.

تیپه‌كه‌ی مێسی دره‌نگانی ئه‌مشه‌و له‌ یارییه‌كی گرنگدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی سێنسێناتی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و تیپه‌ی خه‌ڵاتی هانده‌رانی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.

مێسی له‌ سۆشیال میدیا پۆستی كردووه‌ و به‌ هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی وتووه‌، سبه‌ی ده‌تانبینم.