یانەی مانچێستەر سیتی. فۆتۆ: AFP
کێشەکە گەورەیە
له‌وانه‌یە مانچێسته‌ر سیتی بێ خاوەن بمێنێتەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ماڵپه‌ڕی Sport.es بڵاویکردەوە، خاوەنی یانەی مانچستەر سیتی، جێگری سەرۆکی ئیمارات و جێگری سەرۆک وەزیران، شێخ مەنسور بن زاید ئال نەهیان، رەنگە یانەکەی لەدەست بدات بەهۆی ئەوەی گوایە پەیوەندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ لەگەڵ رووسیا هەیە.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جەیمس کلیڤەرلی، لەسەر داوای کۆمپانیایەکی یاسایی ئۆکراینا، بەدواداچوونی ئەم دۆسیەیەی پێ سپێدراوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی خاوه‌نی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، یارمەتی بازرگانانی رووسی داوە بۆ گواستنەوەی پارە بۆ ئیمارات.
ئەگەر زانیارییەکان پشتڕاست بکرێنەوە، رەنگە شێخ مەنسور یانەکەی لەدەست بدات، چونکە بەپێی یاساکانی خولی نایابی ئینگلیزی، لە ئەگەری پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و خۆدزینەوە لە باج، دەکرێت خاوەنەکانی لە ئیدارەدان دوور بخرێنەوە.
مەنسور بن زاید، لە ساڵی 2008 پشكه‌كانی یانەی مانچێستەر سیتی کڕییه‌وه، لەو کاتەوە تیپەکە 21 نازناوی بەدەستهێناوە.