جەوی ئەمڕۆ
ئاسمان په‌ڵه‌هه‌وری ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه، به‌ڵام په‌ڵه‌هه‌وریش به ئاسمانه‌وه ده‌بن.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند و پله‌كانی گه‌رما تۆزێك به‌رز ده‌بنه‌وه.
بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ 1 – 2 پله بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، سبه‌ی یەکشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و دواتر بۆ هەوری تەواو ده‌گۆڕێت.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 33
سلێمانی: 32
دهۆک: 32
کەرکوک: 35
هەڵەبجە: 34
زاخۆ: 32
سۆران: 30
حاجی ئۆمەران: 24
گەرمیان: 36.