بارهەڵگرێکی پڕ گەنمی جوتیاران لە بەردەم سایلۆی هەولێر - وێنە: 964
زیاتر لە 178 ملیار دینارە
وەزارەتی بازرگانی: چاوەڕێدەکەین هەفتەی داهاتوو بەغدا پارە بنێرێت
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی بازرگانی هەرێم پێشبینیدەکات هەفتەی داهاتوو بەغدا دواین گوژمەی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 بنێرێت.
ئەمڕۆ هەینی 6.10.2023، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، چاوەڕێدەکەین هەفتەی داهاتوو بەغدا پارەکە بەشێوەی چەکی بانکی بنێرێت، کە بڕەکەی زیاتر لە 178 ملیار دینارە.
“کە پارەکە گەیشت، دەست بە رێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەکەین و کەی ئەو رێکارانە تەواوبوون دەست بە دابەشکردن دەکەین”، نەوزاد شێخ کامیل وای وت.
لەکۆی 411 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ، تا ئێستا بڕی 233 ملیار دینار گەشتووە بە هەرێمی کوردستان و 178 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دینار ماوە بگات.