دیمەنی بڵاوکراوەی پاش هێرشە ئاسمانییەکەی حومس _ وێنە: سۆشیال میدیا
ژن و منداڵیش مردن
“لە ئەنجامی هێرشەکەی حومس 80 کەس کوژراون”
964+
ئەحمەد مستەفا
هێرشێکی ئاسمانی، کە کۆلێژێکی سەربازی لە شاری حومسی ناوەڕاستی سوریای کردە ئامانج، دوای کۆتایی هاتنی مەراسیمی دەرچوونی ئەفسەران، زیاتر لە 80 کەس کوژران.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری روانگەی سوریا و بەرپرسێکی حکومییەوە بڵاویکردەوە، هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی نزیکەی 100 کارمەندی سەربازی و هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کۆلێژی سەربازی لە حومس، بەڵام سەرچاوە فەرمییەکانی سوریا پشتڕاستیان کردەوە کە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 80 کەس.
پنتاگۆن: ئێمە درۆنەکەی تورکیامان لە حەسەکە تێکشکاند
وەزیری تەندروستی سوریا، حەسەن ئەلغەباش، بە کەناڵی سوریای راگەیاند، “لە ئامارێکی سەرەتایی و ناکۆتاییدا، ژمارەی شەهیدان لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کۆلێژی سەربازیی حومس گەیشتە 80 شەهید کە شەش کەسیان ژن بوون و شەش منداڵ، و ژمارەی بریندارەکان گەیشتە نزیکەی 240 کەس”.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری سوریا ئاماژەی بەوەکرد، “لە پێناو بەرەوپێشبردنی رێبازە تاوانکارییەکانیان و بەردەوامبوونیان لە رشتنی خوێنی سوریا، رێکخراوە تیرۆریستییە چەکدارەکان بە پاڵپشتی لایەنە ناسراوە نێودەوڵەتییەکان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی دەرچوونی خوێندکارانی ئەفسەری کۆلێژی سەربازی لە حومسیان کردوەتە ئامانج”.