رووبەرەکەیان 680 مەتر دووجایە

چوار هۆڵی نەشتەرگەری لە نەخۆشانەیەکی هەولێر دەکرێنەوە

هاوبەش ئەبوبەکر

لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند، کە بە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری ناسراوە، چوار هۆڵی نەشتەرگەری دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.10.2023، لە رێورەسمێکدا بەردی بناغەی دروستکردنی ئەو چوار هۆڵە داندرا و بڕیارە لەماوەی 240 رۆژدا بە سەرپەرشتی تەندروستی هەولێر تەواوبکرێت.

هۆڵەکان لەسەر رووبەری 680 مەتر دووجا دروستدەکرێن و لەلایەن خێرخوازێک بەگوژمەی 450 ملیۆن دینار دروستدەکرێن.

له‌ هه‌رێمی كوردستاندا 145 نەخۆشخانەى حکومى و ئەهلى هەن کە 76 نه‌خۆشخانه‌یان لە هەولێرن.