مادەی هۆشبەریان پێگیراوە

لە سلێمانی 73 کەس لەسەر بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

مانگی رابردوو 73 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان، دابەشکردن و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە سلێمانی و دەوروبەری دەستگیر کراون کە زیاتر لە دوو کیلۆ مادەی هۆشبەریان پێبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.10.2023، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لە مانگی ئەیلولدا دوو کیلۆ و 220 گرام مادەی هۆشبەر لە سلێمانی و دەوروبەری دەستیبەسەرداگیراوە.

ئەگەر ژمارەی دەستگیر کراوان دابەشبکەین بەسەر مانگەکەدا، ئەوا رۆژانە دەکاتە زیاتر لە دوو کەس.

ئەو مادە هۆشبەرانە پێکهاتوون لە تلیاک، هێرۆین، کریستاڵ، حەشیش و حەبی ترامادۆڵ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم وای وت.

لە سلێمانی کەسێک بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

لە سلێمانی کەسێک بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا