وەك پێزانینێكه
“زه‌وی به‌سه‌ر هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بە وەزارەتە ئەمنی و سەربازییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعبی.
لە نووسراوێكدا كە لەلایەن نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، هاتووە، “رەزامەندی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی درا، كه رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر سەبارەت بە تەرخانكردن و دابەشكردنی زەویی نیشتەجێبوون بەسەر فه‌رمانبه‌رانی وەزارەتە ئەمنی و سەربازییەكان و دەستەی حەشدی شەعبی”.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌مه لە چوارچێوەی یاسا كارپێكراوه‌كانه، هەریەكەیان بە پێی دەسەڵاتی دادوەری خۆیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو دەسەڵاتانەی سەرەوە، بۆ دڵنیابوون لەوەی دادپەروەری لە بەشداریكردنی هەموو ئەندامەكانی ئه‌و ده‌زگایانه بەدەست دێت؟
له نووسراوه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌و چینانه‌ی باسكراون، هاتووه “ئەمە وەك پێزانینێكه بۆ هەوڵەكانیان بۆ بەرگریكردن لە نیشتمان”.