خشتەی یارییەکان
ئه‌مڕۆ تیپه گه‌وره‌كانی چامپیۆنزلیگ له مه‌ترسیدان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگ درێژه‌ی ده‌بێت و كۆمه‌ڵێك یاریی به‌هێز به‌ڕێوه‌ده‌چن، تیپه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی، بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان ئه‌ركیان قورسه و ركابه‌ره‌كانیان به‌هێزن.
ئه‌مڕۆ له دوو كاتی جیاواز هه‌شت یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه تیپه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كانی 5 تا 8 یاریی ده‌كه‌ن.
یاریی سه‌رنجڕاكێشی ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له نێوان نیوكاسڵ و پاریس بێت، به تایبه‌تی كه نیوكاسڵ له پرێمه‌رلیگ ئه‌نجامه‌كانی زۆر سه‌رنجڕاكێشن.
هه‌روه‌ها مانچێسته‌ر سیتی، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ لایپزیگی ئه‌ڵمانی یاریی ده‌كات.
وه‌رزی رابردوو هه‌ردوو یانه له قۆناغی 16 رووبه‌ڕووبوونه‌وه، له ئه‌ڵمانیا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون، له یاریی گه‌ڕانه‌وه مان سیتی به 7-0 گۆڵ براوه بوو.
هاوكات تیپه‌كانی میلان و بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن و ئه‌ركیان ئاسان نییه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ئاتلێتیكۆ مه‌درید – فاینۆرد رۆتردام 07:45
رۆیال ئه‌نتوێرب – شاختار دۆێتسك 07:45
سێلتیك – لازیۆ 10:00
سێرڤینا زڤێزدا – یه‌نگ بۆیز 10:00
لایپزیگ – مانچێسته‌ر سیتی 10:00
پۆرتۆ – بارسێلۆنا 10:00
بۆروسیا دۆرتموند – میلان 10:00
نیوكاسڵ یونایتد – پاریس سانجێرمان 10:00.