گرافیک:964+
ژمارەیان زیاترە لە 120 کەس
ئەمڕۆ هەشت لە بریندارانی رووداوەکەی حەمدانییە گیانیان لەدەستدا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە کەسوکاری رووداوەکەی شەوی سێشەممەی حەمدانیە بە هەواڵی گیان لەدەستدانی هەشت کەسی دیکە خەبەریان بوویەوە.
بەهۆی سەختی برینەکەی باوکی بووکەکەی حەمدانییە دوێنی لە نەخۆشخانەی شاری موسڵ گیانی لەدەستدا و ئەمرۆ لە مەراسیمێکدا و ئامادەبوونی بووک زاواکەی حەمدانییە نێژرا.
بە مردنی باوکی بووکەکە بووە هەشتەم کەس کە لە خێزانی بووکەکە گیانی لەدەستدا بێت.
بەپێی ئەو ئامارە بێت کە دوێنێ بەڕێوبەرایەتی تەندروستی نەینەوا بڵاویکردووەتەوە ژمارەی گیانلەدەستدان 113 کەس بووە، بەو ئامارەی ئەمڕۆ ژمارەیان دەبێتە 121 گیانلەدەستدان.
لەو ئامارانەی بڵاودەکرێنەوە 41 کەسی ئەوانەی مردوون بەتەواوی جەستەیان سووتاوە و ناناسرێنەوە و پێنجیان چەند پارچەیەکیان لێ ماوەتەوە.
دیڤید سالم، لەکەسووکاری بوکەکەیە و دانیشتووی حەمدانیەیە بە 964ی وت، ئەمرۆ باوکی بوکەکە نێژرا کەوا دوێنێ بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا، بە ناوی “رياز حەنا مەجيد شيتو” بەو مردنەوەش بووە بە هەشت کەسی خانەوادەی بووکەکە، بەهۆی کارەساتی هۆلی هەیسەم گیانیان لەدەستدا بێت.
بەشار جادر خەتابی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی نەینەوا بە 964ی وت، ئەمرۆ تەرمی هەشت کەسی دیکە لە گۆرستانەکەدا نیژران، یەکیکیان باوکی بوکەکە بووە، بەڵام ئەمڕۆ کۆتا داتا رادەگەیەنین
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی