دیمه‌نى كۆمه‌ڵه دارێكی بڕدراو كه پێشتر پۆلیسی دارستانى سۆران بڵاویكردبووه‌وه.
خه‌ڵك گیراون و رێگاكانیش داخراون
لە ئیدارەی سۆران هه‌ڵمه‌تێك دژى داربڕه‌كان ده‌ستیپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكه له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران، هه‌ڵمه‌تێك دژى ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌ستیپێكردووه كه به نایاسایی دار ده‌بڕن و پۆلیسی ژینگه‌ش ده‌ڵێت، چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 لە سەنتەری شارۆچكەی سۆران رووبەری 435 دۆنم دارستانی دەستكرد هەیە كە زۆرینەی دارەكانى جۆراوجۆرن.
ته‌نیا له دوو مانگى یه‌كه‌مى ئەمساڵدا 18 كه‌یسی داربڕین له سنوورى سۆراندا دراونه‌ته دادگا و ساڵى پاریش 95 كه‌یسیان ره‌وانه‌ى دادگا كردووه.
عه‌قید ئه‌میر خۆشه‌وی، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی ژینگه‌و دارستانى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان ده‌ستپێكردووه، و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شیان ته‌واوى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران ده‌گرێته‌وه.
وتیشی “تا ئێستا توانیومانه چوار كه‌س له شوێنى جیاجیا له سنووره‌كه‌مان ده‌ستگیر بكه‌ین و راده‌ستى دادگایان بكه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌شێك له رێگا لاوه‌كییه‌كانى سنوورى قه‌زاى رواندز له ناوچه‌كانى وه‌رتێ و كه‌ژه‌ك و چه‌ند گوندێكی دیكه‌یان داخستووه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له داربڕه‌كان بكرێت.
به‌پێی یاسای سزادانى عێراقی ماده‌ى تایبه‌ت به سزادانى ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی دارى دارستانه‌كان ده‌بڕن.
هه‌ردوو ماده‌ى 401 و 402 له یاساكه، تایبه‌تن به‌و كه‌سانه و حوكمه‌كه‌شیان زیندانى كردن و سزاى مادى ده‌یانگرێته‌وه.