ئەگەر داری بەردەم ماڵەکەت هەڵپاچیت و وشک ببێت سزا دەدرێیت

لە سلێمانی 59 کەس لەسەر داربڕین دەستگیر کراون

لە سلێمانی 59 کەس لەسەر داربڕین دەستگیر کراون

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان بەبێ رێنمایی ئەوان داری بەردەم ماڵەکانیان هەڵنەپاچن، چونکە ئەگەر بەو هۆیەوە وشک ببن سزا دەدرێن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە چاودێری ئەو ماڵانە دەکات دارەکانیان هەڵدەپاچن، ئەگەر بەهۆی ئەو هەڵپاچینەوە وشک ببن بۆ هەر ساڵێکی تەمەنی دارەکە بڕی 150 هەزار دینار سزای داراییان دەدەن.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەگەر بە نەشارەزایی دارەکان هەڵبپاچرێن ئەوا تووشی ڤایرۆس و نەخۆشی دەبن.
وتیشی، “ئەگەر هاوڵاتیان بێنە لای ئێمە فێریان دەکەین چۆن دارەکان هەڵپاچن و زیان بە دارەکان نەگەیەنن، بەڵام بەدەمەوەهاتنی هاوڵاتیان کەمە و پێویستە هۆشیاری زیاتر بڵاوبکرێتەوە”.
بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، جگە لە دارەکانی سەبەحبەح و یوکالیپتۆس سەرجەم دارەکانی تر پێویستە لەژێر رێنمایی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هەڵپاچینیان بۆ بکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا