کێڵگەیەکی نەوت، وێنە سۆشیال میدیا
بازاڕ جێگیرە
نرخی نه‌وت وه‌ك خۆیه‌تی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بازاڕی ئه‌مڕۆ نه‌وت له جیهان نرخی نه‌وتی جێگیر كردووه و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌راورد به دوێنێ به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی نه‌وتدا، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 92.20 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مریكی به 90.79 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و ئه‌ویش نرخه‌كه‌ی جێگیره.
ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوو، بۆ یه‌كه‌مجار دوای 10 مانگ نرخی نه‌وت گه‌یشته 97 دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی سعودیه و روسیا، كه دوو به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌وره و سه‌ره‌كیی نه‌وتن له جیهاندا و بڕیاریان داوە تا کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنان کەم بکەنەوە.