کۆنتڕۆڵ کرا

هۆكاری ئاگری كۆگاكه‌ی مه‌شروب له‌ باپشتیان ئاشكرا بوو

964+
ئاسۆ وه‌رتی

ئه‌و ئاگره‌ی له‌ كۆگایه‌كی مه‌شروبفرۆشتن له‌ ناوچه‌ی باپشتیان له‌ قه‌زای سۆران كه‌وته‌وه‌، زیانێكی زۆری گه‌یاندووه‌ و كۆگاكه‌ی به‌ ته‌واوی سووتاند.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964 له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، ئاگره‌كه‌ به‌هۆی دانانی ئیزوگام بووه‌ له‌سه‌ر كۆگاكه‌، به‌ڵام بووه‌ته‌ هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر و كۆگاكه‌ی سووتاندووه‌.

تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ شوێنه‌ ئاماده‌ن، بە زەحمەتییەکی زۆر كۆنتڕۆڵ کرا، هاوكات هه‌وڵی ئه‌وه‌شیان دا ئاگره‌كه‌ نه‌گاته‌ دوكانی مه‌شروبفرۆشتنه‌كه‌، كه‌ به‌ ته‌ك كۆگاكه‌وه‌یه‌.

پەیامنێری 964 لە بارەی زیانە گیانییەکان ئەوەی وت، “دووکارمەندی بەرگری شارستانی سۆران توشی تەنگە نەفسی بوون، کارمەندێکی دیکەش بەهۆی شوشەی مەشروبەوە قاچی برینداربووە”.

لەبارەی زیانی کۆگاکەی، مەسعود خدر بە 964ی وت، “بەهۆی ئەوەی کۆگاکەی 13ترێلە باری تێدا بووە، زیانی 300 دەفتەر دۆلاری پێگەشتووە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆگایه‌كی مه‌شروب له‌ باپشتیان ئاگری گرت

كۆگایه‌كی مه‌شروب له‌ باپشتیان ئاگری گرت