دوکانیشی لەگەڵە
كۆگایه‌كی مه‌شروب له باپشتیان ئاگری گرت
964+
ئاسۆ وه‌رتی
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاگرێكی گه‌وره له كۆگایه‌كی مه‌شروب له باپشتیان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كه‌وتووه‌ته‌وه و زیانێكی زۆری گه‌یاندووه.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له شوێنی ئاگره‌كه‌ن و هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 له شوێنی رووداوه‌كه، ئاگره‌كه به‌هۆی دانانی ئیزوگام بووه له‌سه‌ر كۆگاكه، به‌ڵام بووه‌ته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر و كۆگاكه‌ی سووتاندووه.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به ژماره‌یه‌كی زۆر له شوێنه ئاماده‌ن، هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن ئاگره‌كه نه‌گاته دوكانی مه‌شروبفرۆشتنه‌كه، كه به ته‌ك كۆگاكه‌وه‌یه.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا