باران بارین لە شەقامێکی سلێمانی _ وێنە: ئەرشیفی 964
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات دووشەممە نمە باران بێت
ئەحمەد مستەفا
كەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، رۆژی دوو شەممە ئاسمانى هەرێمی کوردستان نیمچە هەوربێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچە.
ئەمڕۆ هەینی 29.9.2023، بەشی پێشبینی كەشناسیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، پێشبینى دەکرێت لە سبەى رۆژی شەممەوە پلەکانى گەرما بە چوار تاوەکو شەش پلەى سیلیزى نزم ببێتەوە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژی پێشوو، ئاسمانیش ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت”.
كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، كە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە ئاسمانى هەرێمی کوردستان نیمچە هەوردەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى باکور و ناوەڕاست و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان.