سێ وڵات هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن یەکێکیان سعودیەیە


ژووری هەواڵ

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی خۆی لە 11 مانگی رابردوودا تۆمارکرد و هەر بەرمیلێکی جۆری برێنت گەیشتە 95 دۆلار، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی گۆڤاری فۆربس، کە گۆڤارێکی ئابووری ناسراوی جیهانیە و چەندین شارەزای بوارەکە تێیدا دەنووسن، هەریەک لە سعودیە و روسیا و مەکسیک هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.

“سعودیە بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردووەتەوە، روسیا بەهۆی شەڕی ئۆکراینەوە نەوتی خۆی زۆر بەکاردەهێنێت و لە بەنداوی مەکسیکیش مەترسی هاتنی تۆفان و زریان هەیە”، گۆڤارەکە وای نووسیوە.

کۆتا جار کە بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 96 دۆلار لە مانگی 11ـی 2022 بوو، لەوکاتەوە هەمیشە لەنێوان 70 بۆ 90 دۆلاردا یاری کردووە.