دیمەنی یەکێک لە گوندەکانی سنوری پارێزگایی سلێمانی نیشان دەدات _ وێنە: شارەوانیی سلێمانی
بەر لە بارانبارین
باڵچووخییەکان لە قوڕ و لیتە رزگار کران
964+
پێشەوا محەمەد
سەرجەم کۆڵان و رێگەی چوونە ناو گوندی باڵچووخ چەوڕێژ کران و شارەوانی سلێمانی دەڵێت، وەرزی زستان رێگە و کۆڵانەکانی گوندەکە کەڵکی بەکارهێنانیان نەبووە.
کارەکە ماوەی چوار رۆژی خایاندووە و شارەوانییەکانی بەکرەجۆ و سلێمانی بەیەکەوە کردوویانە.
“خەڵکی گوندەکە داوایان کرد و رێگەکەش لەگەڵ وەرزی بارانباریندا زۆر دەبوو بە قوڕ و لیتە بۆیە هەمووی چەوڕێژ کرا”، ئەوە قسەی زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانییە بۆ 964.
گوندی باڵچووخ دەکەوێتە سنووری شارەوانی بەکرەجۆ لە ناوەندی قەزای سلێمانی.