هاتوچۆی هەولێر؛ لە سبەیەوە وەرگرتنی سەرجەم مامەڵەکان دەوەستێت

+964

بەشی کوردی

بەهۆی تەواوبوونی ساڵی ژمێریاری، هاتوچۆی هەولێر وەرگرتنی مامەڵەی هاوڵاتیان رادەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاوتچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتیان و شوفێران داکاتەوە کە لە سبەی پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەم، تاوەکو دووی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، واتە پاش پشووی فەرمی سەری ساڵ، راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە فەرمانگەی هاتوچۆی هەولێر بەگشت بەش و هۆبەکانیەوە رادەگیرێت.

هاتوچۆی هەولێر، هۆکاری ئەو راگرتنە دەگەڕێنێتەوە بۆ تەواوبونی ساڵی ژمێریاری، داواش لە هاوڵاتیان دەکات کە لەو ماوەیە سەردانیان نەکەن.

لەبارەی ئەوانەی کە لەم ماوەیەدا ماوەی یاسایی کارکردنی ساڵیانە یان مؤلەت و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەر دەچێت، هاتوچۆی هەولێر دەڵێ؛ بویان قەرەبوو دەکەینەوە و هیچ کەسێک سزا نادرێت.