را‌هێنەری عێراق ئامادەبوو
نه‌ورۆز له شوڕته و نه‌جه‌ف له برایه‌تی برده‌وه
964+
هێژا خه‌سره‌و – هه‌ولێر
له دوو یاریی دۆستانه و ئاماده‌كاریدا، كه ئه‌م ئێواره‌یه له یاریگه‌ی برایه‌تی له هه‌ولێر كرا، یانه‌ی نه‌ورۆز له یانه‌ی شوڕته‌ی برده‌وه، له یارییه‌كه‌ی دیكه‌شدا یانه‌ی نه‌جه‌ف له یانه‌ی برایه‌تی برده‌وه.
نه‌ورۆز له شوڕته‌ی برده‌وه
له یاریی یه‌كه‌مدا یانه‌ی نه‌ورۆز به 1-0 گۆڵ له یانه‌ی شوڕته‌ی برده‌وه.
یانەی نەورۆز بە 10 یاریزانەوە یارییه‌كه‌ی ته‌واو كرد، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش مستەفا عەبدولجەلیل لە خولەکی هەشتدا تۆماری كرد.
له یارییه‌كه‌دا و لە خولەکی 43دا ئەحمەد خالید بەرگریکاری نەورۆز بەکارتی سوور کرایە دەرەوە.
له یارییه‌كه‌دا خیسۆس کاساسی را‌هێنەری هەڵبژاردەی عێراق ئامادەبوو بۆ چاودێریکردنی ئاستی یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراق.
سەبارەت بە بردنەوەی یانەکەیان، وەلی کەریمی را‌هێنەری یانەی نەورۆز به 964ی وت، “بردنەوەی ئەم یارییە هەرچەندە دۆستانە بوو، بەڵام گرنگی خۆی هەیە، ئەمە رەنگدانەوەی کاری جدی تیپەکەمان و یاریزانانی یانەکەمانە”.
نه‌جه‌ف له خاوه‌ن ماڵی برده‌وه
یانەی نەجەف یەکەم یاریی خۆی له كه‌مپی مه‌شقی خۆی له هه‌ولێر، به بردنه‌وه كۆتایی پێهێنا.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و هه‌ر له یاریگه‌ی برایه‌تی كرا و تێیدا نه‌جه‌ف یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی برایه‌تی برده‌وه.
هەورۆ حەمەد گۆڵی برایه‌تیی تۆمار كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ی نه‌جه‌فیش حەیدەر عەبدولرەحیم تۆماری كرد.
سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێزی ناوداری کورد کە ئەمساڵ لە ریزی یانەی نەجەف یاریی دەکات لە لێدوانێکدا بۆ 964 وت، “یاریزانانمان لەگەڵ دەستەی کارگێڕیی تیپەکەمان هەمیشە لە خەمی بەرەوپێشبردنی ئاستی تیپەکەن، کێشەی داراییمان هەیە، بەڵام لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان”.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا