چه‌ند دیمه‌نێك له تێكچوونى یاریگاكهى برادۆست... وێنه 964+
964 ئه‌و پرسه‌ى گه‌یانده لایه‌نى به‌رپرس
40 یاریزانى 60 گوندى برادۆست بێ یاریگە ماونه‌ته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گەنجانی 60 گوندى دەڤەری برادۆست هاواریان لێ هه‌ستاوه، به‌هۆى تێكچوونى یاریگە تاقانه‌كه‌یانه‌وه، نازانن له كوێ یاریی بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزشی سۆرانیش ده‌ڵێت، ده‌رخسته‌یان بۆ ده‌كه‌ین و هه‌وڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌ده‌ین.
یاریگە تێكچووه‌كه ده‌كه‌وێته گوندی نزاری دەشتى هێرت، له سنوورى ده‌ڤه‌رى برادۆست سه‌ر به قه‌زاى سیده‌كان.
كاروان ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌یه، به 964ـى وت، له سنووره‌كه‌یاندا ته‌نیا ئه‌و یاریگەیه هه‌یه، ئه‌وانیش نزیكه‌ى 40 یاریزانن و ماوه‌ى چه‌ند مانگێگه به‌هۆى تێكچوونى یاریگەكه‌یانه‌وه ناتوانن یاریی بكه‌ن.
وتیشی “زۆرجار هه‌وڵمان داوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى، به‌ڵام تا ئێستا هیچیان بۆ نه‌كردووین”.
به قسه‌ى ئه‌و گه‌نجه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت یاریی بكه‌ن، ناچارن روو لە سەنتەری قەزای سیدەکان یان سۆران بکەن .
964، ئه‌و پرسه‌ى گه‌یانده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى وه‌رزشی سۆران، شوان ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزش رایگه‌یاند، به كێشه و گرفتى ئه‌و یاریگایه‌ى ده‌ڤه‌رى برادۆست ئاگادارنین.
وتیشی “با بێن سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌رخسته‌یان بۆ بكرێت و هه‌وڵى نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆ بده‌ین”.
شوان روونیكرده‌وه، نازانن ئه‌و یاریگەیه به گرێبه‌ست دراوه یان راسته‌وخۆ حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، چونكه ده‌ڵێت “زۆربه‌ى یاریگە شه‌ش یاریزانییه‌كان له سنوورى سۆراندا به گرێبه‌ست دراونه‌ته هاوڵاتیان و ئه‌ركى به‌ڕێوه‌بردنیان له ئه‌ستۆى ئه‌وانه”.
964 له رێگه‌ى خۆیه‌وه چه‌ند گه‌نجێكی یاریزانى سنوورى برادۆستى ئاگادار كرده‌وه، كه سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى وه‌رزشی سۆران بكه‌ن، به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌یان.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزشی سۆران، هیچ یاریگەیه‌كی شه‌ش یاریزانى ناو ئیداره‌ى سۆران كێشه و گرفتى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نییه و له هه‌موویاندا یاریی ده‌كرێت، به‌ڵام وتیشى “به‌و یاریگه‌یانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ناوه‌ندى سۆران ئاگادارنین”.