پەیامیان هەیە
“منداڵێك له حه‌مدانیه ونه و ده‌وترێت كه‌سێك بردوویه‌تی”
964+
زه‌ید كۆچه‌ر – حه‌مدانیه
خانه‌واده‌یه‌ك له حه‌مدانییه، كه به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، سێ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه، منداڵێكیشان ون بووه و تا ئێستا دیار نییه.
مامی منداڵه‌كه به 964ی راگه‌یاند، موسڵ و دهۆك و هه‌ولێر گه‌ڕاون، به‌ڵام چاره‌نووسی منداڵه‌كه‌یان نازانن، هه‌روه‌ها وتی، پێیان وتون كه‌سێك منداڵه‌كه له‌سه‌ر شانی داناوه و رۆیشتووه.
ئه‌وان له رێگه‌ی تۆڕی 964ـه‌وه په‌یامیان ئه‌وه‌یان هه‌یه، هه‌ركه‌سێك چاره‌نووسی منداڵه‌كه‌یان ده‌زانێت، په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن.
هاوكات له باره‌ی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه تا ئێستا، هاوڵاتییه‌كی حه‌مدانیه به 964ی وت، نزیكه‌ی 300 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه و تا ئێستا زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له 150 كه‌سیش سووتان و بریندار بوون، هێشتا ئاماره‌كانیش به وردی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
داڕشتنه‌وه ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا