شارەوانیی سلێمانی بەئەلکترۆنیکردنی موڵکەکانی کۆتایی پێهێنا

پێشەوا محەمەد

شارەوانیی سلێمانی بەئەلکترۆنیکردنی سەرجەم موڵکەکانی کۆتایی پێهێنا، کە ژمارەیان زیاتر لە شەش هەزارە.

شارەوانییەکە لە ماوەی 45 رۆژدا کارەکەی کردووە.

964 دەزانێت، بڕیارەکە هی وەزارەتی شارەوانییە و دەبێت سەرجەم شارەوانییەکان ئەو کارە بکەن.

“بەئەلکترۆنیکردنی موڵکەکانی شارەوانی وا دەکات بەردەوام زانیاری داهات و کرێکەیان بەردەست بێت”، ئەوە قسەی زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانییە بۆ 964.