روو دەکاتە بەغدا
پێشمەرگە یەکەم هەنگاوی بە سەرکەوتن دەستپێکرد
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە یارییەکانی خولی لاوانی یانە پلە یەکەکانی عێراق، پێشمەرگەی سلێمانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە دیالە هێنا.
لە رکابەرییەکانی گەڕی یەکەم لە قۆناغی دووەمی خولی لاوانی یانە پلە یەکەکاندا، لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداریی لاوانی دیالەی کرد.
دوای ئەوەی گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، لە گێمی دووەم و لە خولەکی 55 ناوبژیوان پەناڵتییەکی بۆ پێشمەرگە هەژمارکرد و ریڤان قاسم بە سەرکەوتوویی گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو گۆڵە لە سوودی پێشمەرگە کۆتایی هات.
لە دوای تەواوبوونی یارییەکە رێباز سدیق راهێنەری پێشمەرگە بە 964ـی وت، ئامادەکاریی باشیان بۆ ئەم یارییە کردبوو، چونکە دەیانزانی یانەی دیالە تیپێکی بەهێزن.
وتیشی، بردنەوە لە یەکەم یاریدا هەنگاوێکی باشە بۆ یارییەکانی داهاتوو، تا بتوانن تیپەکەیان بگەیەننە یاریی کۆتایی.
یانەی پێشمەرگە یەکەم سەرکەوتنی لە کۆمەڵەکەیەدا تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا، یاریی داهاتووش تیپەکەی شاری سلێمانی روو دەکاتە شاری بەغدا بۆ رووبەڕووبونەوەی یانەی سەناعات کارەبایی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا