FILE - Iranians who live in Brazil protest against the death of Iranian woman Mahsa Amini, who died in Iran while in police custody, in Sao Paulo, Brazil, Friday, Sept. 23, 2022. As anti-government protests roil cities and towns in Iran for a fourth week, sparked by the death of a 22-year-old woman detained by Iran's morality police, tens of thousands of Iranians living abroad have marched on the streets of Europe, North America and beyond in support of what many believe to be a watershed moment for their home country. (AP Photo/Andre Penner, File)
ئێران بەشێوازێكی نوێ رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبێتەوە
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
چوار مانگ بەسەر خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا تێدەپەڕێت، تائێستا ٥٠٠ کەس کوژراون و ١٨ هەزاریش دەستگیر کراون. حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش دەڵێن، ئێران لە نێوخۆ و دەرەوەشدا توشی شكست بووە.
حەسەن رەحمان پەنا، جێگری سكرتێری كۆمەڵە، لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ +964 ی راگەیاند، دۆخی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە تادێت ئاڵۆزتر دەبێت، بەشەو لە گەورە شارەكاندا خۆپیشاندان بەردەوامە و بەڕۆژیش دەوڵەت بەدوای هاوڵاتیاندا دەگەڕێت و دیلیان دەكات.
“لە رۆژهەڵاتی كوردستان و لە بەلوجستان دۆخەكە لە ناوچەكانی دیكەی ئێران جیاوازە، ئاڵۆزییەكان گەیشتونەتە ئاستێكی زۆر بەرز و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش مامەڵەیەكی توند تر لەگەڵ كوردەكان دەكات” حەسەن رەحمان پەنا وای وت
میدیا ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران دەڵێن تەنها لەماوەی یەك هەفتەدا لە سەرتاسەری ئێران پێنج هاوڵاتی بەدەستی هێزەكانی ئێران كوژراون
حەسەن رەحمان پەنا دەڵێ؛ ئێران، دیلەكان دەرمانخوار دەكات، هەر دیلێك لە زیندان دەردەچێت، دوای رۆژێك گیان لەدەستدەدات، دۆخی زیندانییەكان زۆر خراپە، هیچ خزمەتگوزاریەك نیە، زیندانەكان پڕن لە دیل و مامەڵەیەكی زۆر خراپیان لەگەڵ دەكرێت.
لە كرماشان، سنە، دیواندەرە، سەلیاسی، باوەجانی، كرمان، ئەسفەهان، تاران و ئوستانی بەلوجستان خۆپیشاندانەكان بەردەوامن.
مستەفا شەمامی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی كۆماری خوازانی كوردستان بە+964ـی راگەیاند؛ خۆپیشاندانەكان لە ئێران هیچ شتێكی نەگۆڕیوە، ئەو تۆزە ئازادیەش هەبوو ئێستە ئەو ئازادیەش نەماوە، دەوڵەت كۆنترۆڵی تەواوی دۆخەكەی كردووە، كێشەیەكی گەورە بۆ هاوڵاتیان دروستبووە و خۆپیشاندانەكان دۆخەكەیان ئاڵۆزتر كردووە.
داواكاری ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە ئازادی مافی گەلانی ئێرانەوە گۆراوە بۆ زیندانی نەكردن و لەسێدارە نەدانی چەند هاوڵاتیەك، ئەمە جۆرێكە لە پاشەكشێ كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە توشی هاوڵاتیانی ئێران بووە، شەمامی وای وت.
بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی هەنگاو لەسەرتاسەری ئێراندا و لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا ٥٠٠ كەس كوژراون و ١٨ هەزار كەسیش لە زیندانەكاندان.