زێڕی عەیار 18-یە

هواوی کاتژمێری زیرەکی زێڕی خستە بازاڕەوە

964+

پەری ساڵح

هواوی یەکەمین بەرهەمی لە بڕاندی Ultimate Design خستە بازاڕەوە کە کاتژمێرێکی زیرەکی رووپۆشی زێڕە و نرخی زیاتر لە سێ هەزار دۆلارە.

لە کۆنگرەیەکدا لە چین کۆمپانیای هواوی براندی نوێی Ultimate Design راگەیاند کە تایبەتە بە باشترین بەرهەم و داهێنانەکانی هواوی بە دیزاینی تایبەت و راستەوخۆش دوو بەرهەمی لەو براندە خستە بازاڕەوە کە یەکێکیان مۆبایلی Huawei Mate 60 RS  و دووەمیان کاتژمێری زیرەک بوو.

کاتژمێرەکە بە زێڕی عەیارە 18 رووپۆش کراوە و پاترییەکەی 530 مللی ئەمپێرە توانای 14 کاتژمێر کارکردنی ئاسایی هەیە، لەکاتی نەبوونی ئینتەرنێت لە رێگای مانگی دەستکردەوە توانای نامە ناردن و هاتنی هەیە.

جگە لەم تایبەتمەندییانە لەرووی تەندروستییەوە ئاگاداری بارودۆخی خاوەنەکەی دەبێت و چاودێری پێوانەی ئۆکسجین و لێدانی دڵ ئاستی خەوت دەکات.

مۆبایلی هواوی پڕۆ پڵەس نمایشکرا

مۆبایلی هواوی پڕۆ پڵەس نمایشکرا

یەکەم مۆبایلی 2023 کەوتە بازاڕەوە

یەکەم مۆبایلی 2023 کەوتە بازاڕەوە