جێگای خێوەتە سووتاوەکە. وێنە: تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی
تەمەنی چوار ساڵە
لە کەمپی ئاوارەکانی بەردەڕەش منداڵێک سووتا و گیانی لەدەست دا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
کەمێک پێش ئیستا لە کەمپی بەردەڕەش کە تایبەتە بە ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان، خێوەتێک ئاگری گرتووە و منداڵێک بە تەواوەتی سووتاوە و گیانی لەدەستداوە.
عەقید ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت، منداڵەکە کوڕە و تەمەنی تەنیا چوار ساڵ بووە.
وتیشی، سووتاوەکە منداڵی خێزانی ناو خێوەتەکە نەبووە، بەڵام لە کاتی سووتانەکەدا تەنیا ئەو منداڵەی لێبووە.
ئەو بەرپرسە رەتیکردەوە تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە بزانێت و ئاماژەی بەوە کرد، خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترن.