بەکارهێنەران رەخنە دەگرن

شوێنپەنجە لەسەر ئایفۆن 15 دەمێنێتەوە

+964

عادل کانەبی

بەهۆی دەرکەوتنی شوێنپەنجەی بەکارهێنەران، ئایفۆن 15 رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە.

دوای ماوەیەکی کەم لە بەکارهێنانی ئایفۆن 15، بەکارهێنەران هەستیان بە گۆڕانکارییەکی بەرچاو کردووە لەوەی، کە شوێن پەنجەیان بە مۆبایلەکە بەشێوەیەکی روون دەرکەوتووە.

پێکهێنەری سەرەکی بەرهەمە تازەکەی ئەپڵ لە تیتانیۆم پێکهاتووە، کە ئەم مادە کیمیایە لە کاتی بەکارهێنان بەرگێک دروست دەکات لە رووکەشی ئەمیش بە مەبەستی پاراستنی مادەکەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کۆمپانیای ئەپڵ بە هۆی ئەم بابەتەوە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە، ئەمەش وای لە ئەپڵ کرد بێتە دەنگ و روونکردەوە بدات.

ئەپڵ وتی، ئەمەی کە روویداوە ئەگەری هەیە بەهۆی بوونی چەوری پێستی بەکارهێنەرەکەوە بێت و ئەم حاڵەتە کاتییە و نامێنێت، هەروەها جەختیشیان لەوە کردەوە کە بەکارهێنەران دەتوانن بە پارچە قوماشێکی نەرم مۆبایلەکانیان بسڕنەوە و پاک دەبێتەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ لە 12ـی ئەیلولی ئەمساڵ نوێترین بەرهەمی خۆی نمایش کرد، کە ئایفۆن 15 و 15 پڕۆماکس بوو، تایبەتیمەندی بەرهەمە نوێیەکەی ئەپڵ ئەوە بوو بە مادەی تیتانیۆم بەرهەمهێندراوە، کە مادەیەکە تەنیا بۆ فڕۆکە و کەشتی ئاسمانی بەکارهێندراوە، چونکە کێشی کەمە.