رێگا سەرەکییەکانی چوار گوندی بەرواری بالە بۆ ماوەی 10 رۆژ دادەخرێن. وێنە : راگەیاندنی ناحیەی کانی ماسێ
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كی پێده‌چێت
رێگا سەرەکییەکانی چوار گوندى كانى ماسی دادەخرێن
هێڤی دێوالی – دهۆک
بەهۆی نۆژەنکردن و قیڕتاوکردنەوە، رێگای سەرەکی چوار گوندی دەڤەری بەرواری باڵا بۆ ماوەی 10 رۆژ دادەخرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بەرێوەبەرایەتی ناحیەی کانی ماسێ له‌رێگه‌ى 964 ـه‌وه ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى ده‌كات بۆ داخرانى ئه‌م رێگایانه.
ئه‌و چوار گونده‌ی رێگاكانیان داده‌خرێت بریتین له بێدوهێ، مایێ، ئورە و دێریشکێ.
ساڵح حەمدی، بەرێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە 964ـی وت، سبەینێ ده‌ست به‌كارى نۆژەنكردنه‌وه‌ى رێگاى ئه‌و گوندانه ده‌كرێت، كه درێژی رێگاكه دوو هەزار و 500 مەتره.
وتیشی “زیاتر لە هەفتەیەک رێگای سەرەکی ئه‌و گوندانه داده‌خرێن تا ته‌واوكردنى كارى پڕۆژه‌كه”.
باسی له‌وه‌شكرد، پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانی روین بە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بە تێچووی 373 ملیۆن و450 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، پڕۆژەى چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى گونده‌كانى سنووره‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌یانه‌وێت رێگاى گونده‌دان بێ كێشه بمێننه‌وه.
هەر چوار گوندی دەڤەری بەرواری باڵا سەربە ناحیەی کانی ماسێن و دەکەونە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن