رۆژی نمایش نزیکە

دوو فیلمی نوێی سینەمایی کوردی لەسەر شاشەی سینەماکان دەبینن

964+

پەری ساڵح

ترایلەری هەردوو فیلمی سینەمایی “ئالودە و 1988” بڵاوکراوەتەوە و بەمزوانە، لەسەر شاشەی سینەماکانی کوردستان نمایشدەکرێن.

فیلمی “ئالودە” دەرهێنانی سیروان محەمەدە کۆمەڵێک ئەکتەری دیار رۆڵیان تێدا بینیووە وەک هەردی سەلامی و شوان عەتوف و بەیان عوسمان و کاردۆ عەزیز، وابڕیارە لە 13.10.2023 لەسەر شاشەی سینەمەکان پەخش بکرێت.

لە دیمانەیەکدا بۆ پرۆگرامی ترێندی 964 هەردی سەلامی کە رۆڵی کارەکتەری فیدا دەبینێت لە فیلمەکەدا وتی “من رۆڵێکی ناوەندیم هەیە، داواش دەکەم خەڵک سەپۆرتی فیلمی کوردی بکات”.

964 دەزانێت فیلمەکە نزیکەی دوو مانگ کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و بڕیاربوو جەژنی قوربان نمایش بکرێت، بەڵام دواخرا و چاوەڕوانیش دەکرێت بینەرێکی باشی هەبێت.

لەم ساڵانەی دواییدا بەرهەمێنانی فیلمی کوردی رووی لە زیادبوون کردووە و جگە لە  فیلمی ئالودە، ترایلەری فیلمی 1988 بەهەمان شێوە بڵاوکراوەتەوە کە لە رووداوە راستەقینەکەی کیمیابارانی هەڵەبجەوە وەرگیراوە.

هەریەک لە ئەکتەران حەمید یوسف، شەماڵی عەبەڕەش، ئەیام ئەکرەم، قادر جەلال و دڵنیا محەمەدی رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن، هێژوان زەندی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

فیلمێكی عێراقی ركابه‌ری وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار ده...

فیلمێكی عێراقی ركابه‌ری وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار ده‌كات