ماوەکەی بەسەرچوو بوو

لە کەرکوک زیاتر لە یەک تۆن و نیو شیر دەستیبەسەردا گیرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە کەرکوک کەسێک ویستویەتی زیاتر لە یەک تۆن و نیو شیری تۆزی خراپبوو بەسەر هاوڵاتیاندا ساغبکاتەوە، بەڵام ئاشکرابووە و رێگریلێکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25.9.2023، سامان یابە عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، هەموو شیرەکە بەسەرچوو بوو، بۆیە لەنێوبراوە.

شیرەکە لە جۆری “المدهش” بووە کە دروستکراوی وڵاتی عومانە و کێشەکەی یەک تۆن و 632 کیلۆ بووە.

100 قوتوو شیری رێگه‌پێنه‌دراو ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا

100 قوتوو شیری رێگه‌پێنه‌دراو ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا

لەبارەی شوێنی هاوردەکردنی شیرەکە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی کەرکوک وتی، “نازانرێت شیرەکە لە کام دەروازەیەوە گەیەندراوەتە کەرکوک، بەڵام هەر لە نێو شاردا دۆزراوەتەوە”.