بکوژی مفەوەزەکەی هاتوچۆی هەولێر دەستگیرکرا
964+
ژووری هەواڵ
بەگوێرەی زانیاریەکانی 964 ئەو کەسەی ئەفسەرەکەی پۆلیسی هاتوچۆی کوشت، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە باڵەخانەی کۆنی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بەشی دەستبەسرداگرتن، لەسەر رێگای کەرکوک، پۆلیسێكی هاتوچۆ هاوڕێیەکی کوشتووە کە ئەفسەری ئێشکگری بنکەکە بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ئەفسەرەی کوژراوە لەکاتی بەجێهێنانی ئەرک بووە، حەوت گولەی ئاراستەکراوە و چواری بەرکەوتووە.
ئەو ئەفسەرەی کوژراوە لەدایکبووی ساڵی 1990 هەولێرە و خێزاندارە.