ژمارەیەک جوتیار لە زەوییە کشتوکاڵییەکەیاندا سەرقاڵی کارکردنن _ وێنە: 964
ئیداره‌ى به‌رده‌ڕه‌ش گله‌ییان له‌ناردنى برنجى ناوچه‌كه‌یان بۆ ده‌ره‌وه هه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌قسه‌ى به‌رپرسێكی قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش نزیكه‌ى نیوه‌ى برنجی ئاكرێ كه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، هی به‌رده‌ڕه‌شه، به‌ڵام هه‌مووى به‌ناوى ئاكرێ ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه.
ئەندازیار تەحسین گۆران، بەرێوه‌بەری کشتوکاڵی بەردەڕەش، نیگه‌رانى ئیداره‌ى قه‌زاكه‌ى بۆ 964 دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه ئه‌و برنجه‌ى له‌به‌رده‌ڕه‌ش به‌رهه‌م ده‌هێندرێت له ئاكرێ له‌به‌رگ ده‌گیرێت و هه‌ر به‌ناوى ئاكرێش ره‌وانه‌ى وڵاتان ده‌كرێت.
وتیشی “مادام به‌رهه‌مه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستى جوتیارانى به‌رده‌ڕه‌ش به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و له ئه‌نجامى هیلاكی و ماندووبونى ئه‌وان دێته به‌رهه‌م، وه‌ك ئیداره حه‌زده‌كه‌ین ناوى به‌رده‌ڕه‌شیش بۆ برنجه‌كه‌ى خۆى دیار بێت كه ده‌نێردرێته وڵاتان”.
به‌قسه‌ى ته‌حسین گۆران، ئەمساڵ له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش، نزیکەی پێنج هەزار دۆنم زەوی به برنج داچێندراوە، پێشبینیش ده‌كات كه به‌رهه‌مى ئه‌مساڵیان نزیكه‌ى چوار هه‌زار تۆن بێت.
وتیشی “له‌دواى رۆژى 15.10.2023 ده‌ست به دروێنه‌ى برنج له سنووره‌كه‌مان ده‌كرێت”.
جگه له‌و به‌شه برنجه‌ى كه ساڵانه له ئاكرێوه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌نێردرێت به‌شێك له جوتیارانیش چه‌ند تۆن برنجه‌كه‌یان له به‌رده‌ڕه‌شه‌وه بۆ شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌نێرن.