سێ کەس لەسەر دزینی مۆبایل و کەلوپەلی خانوو دەستگیر کران

+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سۆران دوو ژن و پیاوێک لەسەر دزینی مۆبایل و کەلوپەلی دروستکردنی خانوو دەستگیر کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24.9.2023، شەماڵ دێوالی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە 964ـی راگەیاند، تۆمەتبارەکان لە چەند کات و شوێنێکی جیاوازدا لە شاری سۆران، دوو مۆبایلی گرانبەها و 75 جەگی وەستای دار و تەختەیان دزیوە.

ئەو جۆرە جەگەی کە دزیویانە پێکدێت لە دوو پارچە بۆریی ئاسن، کە دەچنە نێو یەک و درێژ و کورت دەبن، بەکاردێن بۆ بەستنی سەقفی خانوو.

تۆمەتبارەکان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 40 ساڵیدایە و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

بە پێی مادەکانی 446 و 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.