دێربیی مەدرید. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ رۆژی کلاسیکۆ و دێربییەکانە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24.9.2023 چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز له یاریگه‌كانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه به‌شێكیان دێربیین و له فه‌ڕه‌نساش یاریی كلاسیكۆ هه‌یه.
دیارترین و به‌هێزترین دێربیی ئه‌مڕۆ، دێربیی مه‌دریده، كاتێك ئاتلێتیكۆ مه‌درید میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات.
ریال مه‌درید به كاتی له پله‌ی سێیه‌مه به 15 خاڵ دوای بردنه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی بارسێلۆنا، ئاتلێتیكۆ مه‌دریدیش به 7 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌مه.
دێربیی مه‌درید هه‌میشه به‌هێز و توندتیژه، هه‌رچه‌نده ئه‌م وه‌رزه ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌هێز ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له ئینگلته‌را و خولی پرێمه‌رلیگدا، هه‌ردوو یانه‌ی ئارسیناڵ و تۆتێنهام له دێربیی باكووری له‌نده‌ن رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كه زۆر به‌هێز بێت، به‌وپێیه‌ی هه‌ردوو تیپ له پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان 13 خاڵیان هه‌یه، تۆتێنهام له پله‌ی دووه‌م و ئارسیناڵ له پله‌ی چواره‌مه و لیڤه‌رپوولیش وه‌ك ئه‌وانه.
كلاسیكۆ له فه‌ڕه‌نسا
له خولی فه‌ڕه‌نسا، یاریی كلاسیكۆ و هه‌ره‌به‌هێز له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و مارسیلیا ده‌بێت، كه له گه‌ڕی شه‌شه‌می خوله‌كه‌یه و له یاریگه‌ی پارك دی پرێنسیس ده‌كرێت.
پاریس له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندییه به 8 خاڵ و مارسیلیاش به 9 خاڵ له پله‌ی چواره‌مه، به‌ڵام ئه‌مه له به‌هێزیی یارییه‌كه كه‌م ناكاته‌وه.
ریال مەدرید کلاسیکۆی بردەوە و سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی
كاتی یارییه‌كان:
ئاتلێتیكۆ مه‌درید – ریال مه‌درید 10:00
ئارسیناڵ – تۆتێنهام 16:00
پاریس سانجێرمان – مارسیلیا 09:45.