بۆ یادی ئیمامێکی شیعەیە

سبەی لە هەردوو قەزای خورماتوو و ئامرلی کرایە پشووی فەرمی

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بە بڕیاری پارێزگای سەڵاحەدین سبەی لە قەزای خورماتوو و ئامرلی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت کرایە پشووی فەرمی، هۆکاری راگەیاندنی پشووەکە بەهۆی یادی شەهیدبوونی ئیمام حەسەن ئەلعەسکەرە.

ئیسماعیل خزەیر پارێزگای سەڵاحەدین لە رایگەیاندراوێکدا ئەمەی وتووە، پشووەکە تەنیا ئەو دوو قەزایە دەگرێتەوە، بەڵام بنکەی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان ئەو پشووە نایانگرێتەوە.

پارێزگای سەڵاحەدین 10 قەزای لەسەرەم بەگوێرەی زانیاریەکان قەزای خورماتوو و ئامرلی زۆرترینی شیعە مەزهەبن، بڕیارە سبەی بۆ زیارەتی ئیمام حەسەن بچنە سامەڕا.
ئیمام حەسەن ئەلعەسکەر، یانزەهەمین ئیمامی شیعەکانە، ساڵانە هاوڵاتیانی شیعە مەزهەب لەم یادەدا سەردانی مەزارگەکەی دەکەن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

شیعەکان بۆچی لەخۆیان دەدەن؟

شیعەکان بۆچی لەخۆیان دەدەن؟