کۆمپانیای مایکرۆسۆفت وەشاندی
964+
عادل کانەبی
مایکرۆسۆفت لە نمایشێکی تایبەتیدا نوێترین بەرهەمی پێشکەشکرد و چەند هەواڵێکی گرنگیشی راگەیاند.
لە دوای ئەپڵ، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ئیڤێنتێکی تایبەتدا لە شاری نیویۆڕکی ئەمریکا کۆمپیوتەری Surface Laptop Go 3 نمایشکرد کە چەند تایبەتمەندییەکی نوێ لەخۆ دەگرێت.
تایبەتمەندی بەرهەمە نوێیەکەی مایکرۆسۆفت بەمجۆرەیە، قەبارەی 12.4 ئینجە بە کواڵێتی 1536 * 1024 پێکسڵ هەیە. هەروەها کار بە پرۆسێسەرەکانی Intel Core i5 دەکات کە %88 خێراترە بەروارد بە نەوە کۆنەکەی مایکرۆسۆفت.
ئەم بەرهەمەی مایکرۆسۆفت لەگەڵ ئامانج و حەزەکانی گرافیک دیزاینەرەکان دەگونجێت بە جۆرێک گرافیک کاردی ناوەوەی دەتوانیت تاوەکو 16 گێگابایت رامەکەی بەرز بکەیتەوە و بیرگەی تاوەکو 256 گێگابایت لە جۆری SSD بەرز بکەیتەوە.
بەرهەمە نوێیەکەی مایکرۆسۆفت لە 799 دۆلارەوە دەست پێدەکات. و تا ئێستا نەگەیشتووەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم بگاتە کوردستان.