لیۆنێل مێسی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مێسی: ده‌مه‌وێت ببمه راهێنه‌ری منداڵان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیۆنێل مێسی رایگه‌یاند ده‌یه‌وێت له داهاتوودا ببێته راهێنه‌ری منداڵان.
له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا، لیۆنێل ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ و یاریزانی ئینته‌ر مه‌یامی، ئاشكرای كرد، دوای بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2022 یانه‌ی پاریس سانجێرمان پیرۆزباییان لێنه‌كرد.
مێسی ده‌ڵێن، ئه‌مه ئاساییه و تێده‌گه‌م، چونكه من ئه‌وانم له بردنه‌وه‌ی مۆندیال بێبه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌مووان باش بوو له پاریس.
ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆ ده‌ڵێت، هێشتا نازانم كه‌ی واز له یاریكردن ده‌هێنم، به‌ڵام له داهاتوودا حه‌زده‌كه‌م ببمه راهێنه‌ر و مه‌شق به منداڵان بكه‌م.
مێسی هه‌فته‌ی رابردوو تووشی پێكان بوو، به‌ڵام پێناچێت زۆر داببڕێت، هه‌رچه‌نده سبه‌ی له یاریی تیپه‌كه‌ی له خولی ئه‌مریكا به‌شداریی ناكات.