سلێمانی.. تونێلی پێشڕەو تا پێنجشەممە دادەخرێت

964+
ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە هۆی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەوە، تونێلی پێشڕەو لە نێوان سەنتەری سلێمانی بۆ ناحیەی سیتەک، بۆ ماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت.

‎ئەمڕۆ شەممە 23.9.2023، هاتوچۆی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی نۆژەنکردنەوە و قیرکردنی شەقامی بەردەم تونێلی پێشڕەو تا رۆژی پێنجشەممە تونێلەکە بەربەست دەکرێت.

هاتوچۆی سلێمانی وەک رێگای جێگرەوە، داوای لە شۆفێران کردووە تا کاتی نۆژەنکردنەوەکە تەواو دەبێت، رێگای سەرشاخ بەکاربهێنن.

هەر ئەمڕۆ شەممە، تیمەکانی شارەوانیی سلێمانی لە دەروازەی ناحیەی سیتەک، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، دەستیان بە پاككردنەوە و بڕینی قیری رێگاکە کرد، ئەمڕۆ دەستیان کرد بە پڕۆسەی قیرتاوكردن.

رێگەی نێوان تونێلی پێشڕەو بەرەو سیتەک چاکدەکرێت

رێگەی نێوان تونێلی پێشڕەو بەرەو سیتەک چاکدەکرێت