دیمه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى پیرمام ... وێنه: 964+
نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام MRI ـه‌كه‌ى له‌كاركه‌تووه و ECO كه‌شی هیلاك بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى پیرمام ئامێری پشكنینی MRI له‌كاركه‌تووه و ECO شی هیلاك بووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه ده‌ڵێت، جگه له دابینكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئامێرانه ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له ته‌نده‌رین دان بۆ كڕین.
ماوه‌یه‌كه خه‌ڵكى قه‌زاى پیرمام گله‌یی ئاراسته‌ى نه‌خۆشخانه گشتییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانى نییه و بۆ بچووكترین چاره‌سه‌ر ده‌بێ بنێردرێنه نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر.
964 ئه‌و گله‌ییانه‌ى گه‌یانده د.كامه‌ران عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه و ئه‌ویش نه‌یشارده‌وه كه كه‌موكوڕى له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێت، خه‌ریكن چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن.
وتیشی “ماوه‌یه‌كه ئامێری پشكنینى MRI له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان له‌كار كه‌وتووه، ئامێری ECO كه‌شمان كار ده‌كات به‌ڵام هیلاك بووه و پێویستى به گۆڕینه، چونكه له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نیا دوو رۆژ كاری پێده‌كرێت”.
باسی له‌وه‌ش كرد، بۆ دابینكردنى ته‌واوى پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان ماوه‌یه‌كه داواكاریان پێشكه‌ش به سه‌رووى خۆیان كردووه بۆ دابینكردنى ژماره‌یه‌ك ئامێری پێویست، له‌و ئامێرانه‌ى باسی ده‌كات بریتین له ئامێرێكی نوێی ECO و ئامێره‌كانى MRI و نه‌شته‌رگه‌رى چاو و بڕبڕه‌ى پشت و قه‌سته‌ره‌ى دڵ و به‌ردی گورچیله.
دووپاتیشیكرده‌وه ” هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ى داوامان كردووه ئێستا له ته‌نده‌ریندان و به‌م زووانه بۆمان دابین ده‌كرێت”.
له باره‌ى بوونى تیمه پزیشكیی ئوردنی لە نەخۆشخانەکە، ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئه‌وان به‌رده‌وام له نه‌خۆشخانه‌كه‌ن و جگه له چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش، ده‌رمانى پێویستیشیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دابین كردووه.
كار بۆ كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى ئۆتیزم له پیرمام ده‌كرێت
له پیرمام خۆبه‌خشێك رێنمایی خۆپارێزی پێشكه‌شى ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌كات